41 پرۆژەی بچووک بۆ کچ و ژنانی رزگاربووی دەستی داعش دەکرێنەوە

هەواڵ / کوردستان :: 19/05/2019‌ :: 363‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی

وەکو پشتیوانی بۆ کچ و ژنانی ئێزدی بۆ پەیداکردنی داھاتێکی خۆماڵی، بنکەی لالش لە کومەڵگای شاریا بە پشتیوانی رێکخراوی JDAی ئەمریکی ھەستاون بە کردنەوەی 41 پرۆژەی بچووک بۆ کچ و ژنانی  رزگاربووی دەستی داعش.


دلگەش سەلیم، بەرێوەبەری بنکەی لالشی روشنبیری و کومەڵایەتی لە شاریا بە دواڕۆژ راگەیاند: بنکەی لالش لە شاریا بە پشتیوانی رێکخراوی JDAی ئەمریکی ھەستاون بە کردنەوەی 41 پرۆژەی بچووک بۆ کچ و ژنانی رزگاربووی دەستی داعش". 

وتیشی: "ئەو کچ و ژنانەی سودمەندبوون لەو پرۆژانە، کەسانی کەمدەرامەت و ئاوارەی شه‌نگالن لە کۆمەڵگای شاریا و پێشتر لە دەست چەکدارانی داعش رزگارکراون".

ئاماژە بەوەشکرد: سەرجەمی ئەو بڕە پارەیەی تەرخانکراوە بۆ ئەو 41 پرۆژەیە، 24 ھەزار و 600 دۆلار بوون، بەشی ھەر یەکێک لەو کچ و ژنانە لەو پارەیە 600 دۆلار بووه‌، بۆ کردنەوەی پرۆژەكانیان".

ئەوەشی خستەڕوو: ئەو پرۆژانە پرۆژەی جۆراوجۆرن وەکو دوکانی جلوبه‌رگ و خواردن و جوانکاری ئافرەتان، ئاژەل بەخێوکردن، دوکانی گەڕۆک، مه‌كینه‌ی درومان، کە بە پێی ویستی خۆیان ھەڵبژێردراون.

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure