له‌ گوندێكی كه‌ركوك عه‌ره‌به‌كان رێگریان له‌ كورده‌كان كردووه‌ دروێنه‌ بكه‌ن

هەواڵ / کوردستان :: 18/05/2019‌ :: 1172‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی

ئەمشەو شه‌ممه‌ 18ی ئایاری 2019، هۆزیکی عەرەب بە پاڵپشتی هێزێکی عێراقی رێگریان لە دروێنەکردنی بەرهەمی گەنمی جوتیارانی گوندی پەڵکانە کرد.

پارێزەر گۆران دیبەگەیی، بە دواڕۆژی راگەیاند: ئه‌مشه‌و ژمارەیەک عەرەب لە هۆزی شمه‌ر و بە پاڵپشتی هێزێکی عێراقی هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی پەڵکانەی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان له‌ پارێزگای كه‌ركوك.

وتیشی:  "ئەو عەرەبانە بە جوتیارانی گوندەکەیان وتووە نابێت گەنمەکانیان دروێنە بکەن تاوەکو بەشێکی بەرهەمەکانیان بەوان نەدەن".

ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەشکرد: پێش دوو هەفتە جوتیارانی گوندی پەڵکانە کێشەکەیان لەگەڵ ئەو عەرەبانە کردووه‌تە دۆسیەکی یاسایی و ئاڕاستەی داواکاری گشتی هەرێم و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە، بۆ چارەسەرکردنی، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو کەیسە نەبووه‌تە مایەی ئەوەی رێگری لەو عەرەبانە بکرێت کە چیتر هەڵنەکوتنەسەر گوندە کوردنشینەکان.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure