كه‌شناسی كاتی بارانبارینی راگه‌یاند

هەواڵ / کوردستان :: 18/05/2019‌ :: 9794‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشكرای دەكات، ئەو ناجێگیرییەی كه‌شوهه‌وا، ئێوارەی ئەمڕۆ باشووری كوردستانی گرتەوە، تاوەكو رۆژی یەكشەممە بەردەوامیی دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەرەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیه‌نراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: لەئەنجامی ناجێگریی بەرگەهەوا و بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەورە بروسكەو نمەباران لەهەندێك ناوچەی هەرێم دەستیپێكردووە.

كەشناسی باسی لەوەشكردوە: پێشبینی دەكرێت ئەم شەپۆلە تاوه‌كو سبه‌ینێ یەكشەممە كاریگەرییەكەی بەردەوامیی هەبێت لەناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان كە خێرایی با بۆ سەروی 35 كم/س بەرزببێتەوە.

ئەوەش رونكراوەتەوە: كە كاریگەری دابارین لەناوچە شاخاوییەكان زیاتر دەبێت و دابەزینێكی كەم لە پلەكانی گەرما روودەدات.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure