"تاوەکو پێش جەژن بەغدا مووچەیەکی تر دەنێرێت"

هەواڵ / کوردستان :: 18/05/2019‌ :: 86680‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال

په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، به‌ر له‌ كۆتایى ئه‌م مانگه‌ به‌غدا مووچه‌یه‌كى دیكه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت، ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم دابه‌شى نه‌كات، له‌ دادگاى فیدراڵى سكاڵاى یاساییان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌م".


غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌وت و وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به‌ دواڕۆژى وت: "تا 27ى ئایارى 2019، مووچه‌یه‌كى دیكه‌ له‌ به‌غداوه‌ ده‌نێردرێت بۆ هه‌رێم".

وتیشى: "ئه‌گه‌ر بزانم هه‌ر وا به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌غدا مووچه‌ بنێرێت و هه‌رێم دابه‌شى نه‌كات، له‌ دادگاكانى عێراق تا ئاستى دادگاى فیدڕاڵى سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم تۆمار ده‌كه‌م و ده‌یانده‌مه‌ دادگا".

غالب محه‌مه‌د، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: كه‌ پاره‌ بۆ مووچه‌ له‌ به‌غدا ده‌نێردرێت بۆ هه‌رێم، بۆیه‌ ده‌بێت بیخه‌نه‌ خزمه‌تى خه‌ڵكه‌وه‌، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم به‌ بیانووى دانه‌وه‌ى قه‌رز، مووچه‌ دابه‌ش ناكات، من بڕوام به‌و قه‌رزانه‌ نییه‌ و ئه‌وان به‌ناوى قه‌رزه‌وه‌ ده‌یبه‌ن".

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure