ده‌ستبه‌سه‌ر 360 پارچه‌ جگه‌رى خراپبوودا گیرا

هەواڵ / ئابوری :: 18/05/2019‌ :: 172‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر 360 پارچه‌ جگه‌ری به‌ستووی قه‌ده‌غه‌كراودا‌ گرتووه‌و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گرنه‌به‌ر.


گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، به‌ میدیاكانى وت: ''له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دووی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت، ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی 360 پارچه‌ جگه‌ری به‌ستووی قه‌ده‌غه‌كراودا گیراوه‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و له‌ژێر باردا و به‌نیازی ساغكردنه‌وه‌ی هێنابووی بۆ بازاڕه‌كانی‌ شاری سلێمانی''.

وتیشى: "به‌پێی رێنماییه‌كانی‌ ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری جگه‌ری به‌ستووی مریشك كه‌ یه‌كجار خاوبووه‌وه‌ نابێت بۆ دووباره‌ به‌ستنه‌وه‌ی‌ بخرێته‌وه‌ ناو به‌فرگر، چونكه‌ به‌ها خۆراكییه‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دات و ده‌بێت به‌ ناوه‌ندێك بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی میكرۆب و زیانگه‌یاندن به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ، بۆیه‌ هاورده‌كردنی جگه‌ر قه‌ده‌غه‌كراوه‌".

گۆران قادر، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure