سه‌رۆكی ئێران په‌یامێكی توندی راگه‌یاند

هەواڵ / جیهان :: 18/05/2019‌ :: 6481‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ

حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند: ئاماده‌ی دانوستان نین له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا.

ته‌له‌فزیۆنی ئێران له‌ زارى حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێرانه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌: كه‌ له‌ وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك رۆشنبیردا، وتوویه‌تی: "ئێمه‌ میلله‌تێكی ئاشتیخواز و حه‌زمان له‌ دانوستانه‌، به‌ڵام لایه‌نی به‌رامبه‌ر كه‌ ده‌یه‌وێت په‌لكێشمان بكات بۆ دانوستانێكی لاواز، بۆیه‌ ئاماده‌ نابین بۆ ئه‌و جۆره‌ دانوستاندنانه‌، هه‌تاوه‌كوو ئه‌گه‌ر هه‌موو هێزی جیهان به‌رامبه‌رمان بوه‌ستێته‌وه‌".

روحانی باسی له‌وه‌شكردووه‌: به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزه‌ی كه‌ خۆی به‌ زل ده‌زانێت و تۆقێنه‌ره‌، خۆمان به‌ده‌سته‌وه‌ ناده‌ین و له‌ گفتوگۆ و دانوستانیش ناترسین.

هاوكات ماڵپه‌ڕی "میادین نێت" له‌ زاری به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكاوه‌ بڵاویكرده‌وه‌: دۆناڵد ترامپ چاوه‌ڕوانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئێرانه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌مریكییه‌ وتوویه‌تی: "پێویسته‌ له‌سه‌ر تاران كۆتایی به‌ دڵه‌ڕاوكێ بهێنێت و دانوستان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان بكات".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure