رێگای كه‌ركوك - هه‌ولێر داخرا

هەواڵ / کوردستان :: 18/05/2019‌ :: 13772‌ جار بینراوە

تاگ :: كه‌ركوك

دواڕۆژ، عیماد جەباری

بەبڕیاری فەرماندەیی پیشکەوتووی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک رێگەی نێوان کەرکوک - هەولیر داخرا و قەدەغەی هاتوچۆش لەنێو سەنتەری ناحیەی پردێ راگەیه‌نرا.

عەبدولموتەلیب نەجمەدین بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ ئەمشەو شەممە 18ی ئایاری 2019 بەدواڕۆژی راگەیاند: بەپێی رینماییەکانی پۆلیسی ئیتیحادی کە ئێمەیان لێی ئاگادارکردوەتەوە، لەکاتژمێر 9ی ئەمشەوەو تاوەکو 6ی بەیانی سبەی یەکشەممە قەدەغەی هاتوچۆ لەناحیەکە رادەکەیەنرێت کە تەنیا ئۆتۆمبێڵ و ماتۆرسکیل دەگرێتەوەو هاووڵاتیانی پیادە ناگرێتەوە.

وتیشی: "دەوترێت رێگەی کەرکوک - هەولێریش دادەخرێت، بەڵام من ئاگاداری نیم".

سەبارەت بەهۆکاری ئەو بڕیارەش، بەڕێوەبەری ناحیەکە وتی: "هیچ بەئێمە نەوتراوە، بەڵام رەنگە بۆ سەڵامەتی هاووڵاتیان بێت، بەتایبەت لەشەواندا کە قەرەباڵغییەکی زۆر دەبێت و ترسیان هەبێت لەئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستیی".

ئەمەش لەکاتێکداتە ماوەی دوو رۆژە هێزەکانی پۆلیس لەسنوری قەزای دوبز و ناحیەی پردێ و شوان لەدوا پلەی ئامادەباشیدان، پیشتر بەڕێوەبەری پۆلیسی دوبز بەدواڕۆژی وت کە هۆکارەکەی بوونی مەترسیە لە سوتاندنی دەغڵ و دانی جوتیارانە لەلایەن داعشەوە.

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی كه‌ركوك بۆ دواڕۆژ وتی: "له‌سه‌ر داوا و راسپارده‌ی فەرماندەیی پیشکەوتووی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک داخراوه‌و هۆكاره‌كه‌ی نازانین".

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure