وڵاتێک داوا لە هاووڵاتییەکانی دەکات عێراق و ئێران بەجێبهێڵن

هەواڵ / جیهان :: 18/05/2019‌ :: 10014‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

(ئەمڕۆ 18ی ئایاری 2019) حکومەتی بەحرەین داوای لە هاووڵاتییەکانی کرد کە عێراق و ئێران بەجێبهێڵن.

 

وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین لەبەیاننامەیەكیدا كە ئەمڕۆ بڵاویكردۆتەوە: ئاگاداری هاووڵاتییانی وڵاتەکەی كردوەتەوە کە بەهیچ شێوەیەك گەشت بۆ ئێران و عێراق نەكەن.

وەزارەتەکەی بەحرەین هۆكاری ئەو بڕیارەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە كە دۆخی ناوچەكە لەئێستادا جێگیر نییە و پێویستە ئەوپەڕی پلەی هۆشیاری وەربگیرێت.

داواشی لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی كردوە کە هەرچی زووە ئەوانەی ئێستا لە عێراق و ئێران نیشتەجێن، ئەو دوو وڵاتە جێبهێڵن و بگەڕێنەوە مەنامەی پایتەخت.

ئا: ئارام غەفور 
بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure