وێنه: بارهه‌ڵگرێکی پڕ له‌گه‌نم له‌ دوو ئۆتۆمبێل ده‌دات و وه‌رده‌گه‌ڕێت

هەواڵ / کوردستان :: 18/05/2019‌ :: 946‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف


نیوه‌ڕۆی (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18ی ئایاری 2019) به‌هۆی له‌ده‌ستدانی کۆنترۆڵه‌وه‌ بارهه‌ڵگرێکی گواستنه‌وه‌ی گه‌نم له‌ڕێگه‌ی که‌رکوک – سلێمانی خۆی کێشا به‌ دوو ئۆتۆمبێلدا و دواتریش وه‌رگه‌ڕا.


رێپێدراوی هاتوچۆ بورهان کاکه‌ به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: "بارهه‌ڵگرێکی  جۆری (رینۆ)ی حکومی ژماره‌ شینی (تجاره‌)ی عێراق که‌ له‌ باشوری عێراقه‌وه‌ بارێکی گه‌نمی گواستبوەوه‌ بۆ سایلۆکانی کوردستان، له‌ڕێگه‌ی که‌رکوک – سلێمانی نزیک چه‌مچه‌ماڵ کۆنترۆڵی له‌ده‌ستدابوو، خۆی له‌ ‌لێدانی ئۆتۆمبێلێک رزگار کردبوو، به‌ڵام خۆی کێشابوو به‌ دوو ئۆتۆمبێلی دیکەدا‌".

 

وتیشی: "دوای خۆکێشان به‌و دوو ئۆتۆمبێله‌ی دیکه‌دا بارهه‌ڵگره‌که‌ وه‌رگه‌ڕابوو، هیچ زیانێکی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بوو، جگه‌ لە رژانی ئه‌و 45 ته‌نه‌ گه‌نمه‌ی که‌ پێی بوو، زیانی به‌ رێگه‌که‌ و شۆسته‌کان و داره‌کانی ئه‌و شوێنه‌ش گه‌یاندبوو".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure