فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان: خانه‌قین رووبه‌ڕووى دۆخێكى مه‌ترسیدار بووه‌ته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 18/05/2019‌ :: 381‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ

فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان له‌ به‌غدا هۆشدارى له‌ دۆخى خانه‌قین و ناوچه‌ كوردستانیه‌كان ده‌ده‌ن و له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نن: خانه‌قین رووبه‌ڕووى دۆخێكى مه‌ترسیدار بووه‌ته‌وه‌.


فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18ى ئایارى 2019) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند: "تیرۆرستان و هه‌ندێك لایه‌نى نه‌ناسراو" ده‌ست بۆ ئاسایش و سه‌لامه‌تى خانه‌قین و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى ده‌بن، كه‌ مه‌به‌ست لێى زیان گه‌یاندن و ئازاردانى هاوڵاتیان و جوتیارانى ناوچه‌كه‌یه‌ و له‌ ئاكامى ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌شدا زیاتر له‌ چل كه‌س له‌ هاوڵاتى و كارمه‌ندانى ده‌زگا ئه‌منیه‌كان "شه‌هیدبوون" و زیانى ماددیش به‌ ناوچه‌كه‌ گه‌یشتووه‌.

رونیشیده‌كه‌نه‌وه‌: تاوانباران به‌روبومى جوتیاران ده‌سوتێنن و زه‌وییه‌كانیان به‌ مین و ته‌قه‌مه‌نى ده‌چێنن، له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كیشدا ئه‌و كاره‌ بووته‌ هۆى "شه‌هیدبوونى" چوار كه‌س كه‌ له‌ نێوانیاندا مامۆستایه‌ك هه‌یه‌.
 
داواش له‌ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن رێوشوێنى پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ رێگریكردن له‌و سته‌مه‌.

فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان دوپاتیشیده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ "شارى خانه‌قین له‌م رۆژانه‌دا رووبه‌ڕووى دۆخێكى تایبه‌تى مه‌ترسیدار بووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆى هه‌ڵهاتنى به‌كۆمه‌ڵ و ئاواره‌بوون و جێهێشتنى زه‌وى له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه‌".

وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure