سه‌در هۆشدارییه‌كى توند ده‌داته‌ ئه‌و لایه‌نگرانه‌ى كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ گه‌نده‌ڵى

هەواڵ / عێراق :: 19/05/2019‌ :: 128‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در و هاوپه‌یمانى سائیروون هۆشدارى توند ده‌داته‌ ئه‌و به‌رپرسانه‌ى سه‌ر به‌ ره‌وته‌كه‌ى كه‌ تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵیان ئاڕاسته‌كراوه‌. 

 
لیژنه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى زانیاری سه‌ر به‌ ره‌وتى سه‌در له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌ر به‌ره‌وتى سه‌درن و سكاڵاى گه‌نده‌ڵیيان له‌سه‌رە به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێیان پێنادرێت هه‌ڕه‌شه‌ له‌ داواكارى گشتى بكه‌ن یان په‌نا به‌رنه‌به‌ر گوشارى عه‌شایه‌رى، بۆ ئه‌وه‌ى پاشه‌كشێ به‌ دۆسیه‌كه‌ى بكرێت.

 لیژنه‌كه‌ى سه‌ر به‌ ره‌وتى سه‌در ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات كه‌ هه‌ر ئه‌ندام و به‌رپرسێكى ره‌وته‌كه‌یان ئه‌و گوشارانه‌ى به‌سه‌ردا ساخببێته‌وه‌، ده‌كه‌وێته‌به‌ر لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی. 

 داڕشتنه‌وه‌ :هـ. ق

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە