جیهان بە کورتی: هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ شێر و خه‌ت یه‌كلایى ده‌كرێنه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 18/05/2019‌ :: 1404‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

سکای نیوز-لە وڵاتی فلپین شێر و خەت هەڵبژاردنەکان یەکلایی دەکاتەوە

لە وڵاتی فلپین بەرپرسان بڕیاریاندا لە ڕێگەی شێر و خەتەوە پۆستی پارێزگاری شارۆچکەی ئەراکیلی یەکلایی بکەنەوە، چونکە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان یەکسانبوو، لەئەنجاميشدا سو کودیلا پۆستەکەی بەدەستهێنا.

 

رەئی ئەلیەوم-ئندپندەنت: دیمەنی ئێستای کەنداوی عەرەبی زۆر لە بارودۆخی پێش جەنگەکەی عێراق دەچێت
ژمارەی کەشتیە سەربازیيە ئەمریکیەکان لە کەنداوی عەرەبیدا زیاد دەکات و لەگەڵیدا بارگرژیەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران زیاتردەبێت، رۆژنامەی ئندپندەنت دەیشوبیهێنێت بە بارودۆخی عێراق پێش روودانی جەنگ.
 

 

سپۆتنیک-ئەمریکا هەندێک لە کۆت و بەندەکانی سەر هواوی کەمدەکاتەوە
وتەبێژی وەزارەتی ئەمریکا ئاشکرایکرد کە بەمزوانە کۆت و بەندەکانی سەر کۆمپانیای تەکنەلۆجیای هواوی کەمدەکەنەوە، چونکە بەپێی کۆت و بەندەکانی هەفتەی پێشوو کۆمپانیای هواوی لە توانایدا نامێنێت هیچ بەرهەمێک لە ئەمریکاوە بکڕێت.
 

 

سپۆتنیک-پاش ئەوەی لە تورکیا هەڕەشەیان لێکرا...سعودیە ئاگاداریەکی بەپەلە بۆ هاوڵاتیەکانی دەنێرێت
قونسوڵخانەی سعودیە لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرایکرد چەندین هاوڵاتی و وەربەرهێنەری سعودی هەڕەشەیان لێکراوە و کێشەیان بۆ دروستبووە لە بواری زەوی و زار سەرەڕای ئەوەی هەندێکیان بەتەواوەتی پارەی موڵکەکەیان داوە ناهێڵن بچنە خانووەکانیانەوە.
هەر بۆیە قونسوڵخانەکە داوا لەو هاوڵاتیان دەکات لەم جۆرە کێشانە ئاگاداریان بکەنەوە، تاوەکو بەدواداچوون بۆ کۆمپانیاکانی ئەو بوارە بکەن و مافی هاوڵاتیەکانیان بپارێزن.
 

 

سپۆتنیک-لەسەر سوکایەتیکردن بە بتریرک سەفیر لایەنە فەرمیەکان هاتنە دەنگ
ئەلبێر سەرحان وەزیری دادی لوبنانی لەسەر مەسەلەی سوکایەتیکردن بە بەتریرک سەفیر داوای لێبوردنی كرد و وتی داوای لە بەشی لێکۆڵینەوەی تاوانکردووە بەدواداچوونی زیاتر بکەن.
 

 

بی بی سی- پیاوان رابەڕایەتی دیاردەی سستبوونی سێکی ژاپۆن دەکەن
ئەکتەری ژاپۆنی یۆدی کۆندۆ یەکێکە لەو کەسانەی پەیڕەوی دیاردەی سستبوونی سێکسی لە ژاپۆن دەکات و دەڵێت تێناگات بۆچی خەڵکی دەچنە پەیوەندی خۆشەویستیەوە و سێکس دەکەن، هەروەها ئاشکرایکرد زیاتر ئارەزوو بە خوێندنەوەی کتێب و چونەدەرەوە لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەی دەکات.

 

ئاژانسی فورات نیوز- نۆژەنکردنەوەی کۆنترین و کەشخەترین قیتاری جیهان
فڕەنسا بەدرێژایی ماوەی 7 ساڵی پێشوو زیاتر لە 14 ملیۆن یۆرۆی لە نۆژەنکردنەوەی قیتارە خێراکەی Orient Express خەرجکرد.
 

 

ئاژانسی فورات نیوز- کونسوڵخانەی ئێرانی لە هەولێر روونیدەکاتەوە هەرێمی کوردستان چەندە باپەندی سزا ئەمریکیەکانە
دوێنێ هەینی مورتەزا عابدی، کونسوڵی ئێران لە هەولێر ئاشکرایکرد هەرێمی کوردستان باپەندی سزا ئەمریکیەکان نیە و بەرهەمە ئێرانیەکان لەبازارەکانی هەرێمدا بوونی زۆرە، هەروەها روونیکردەوە کە نزیکەی 40% بازرگانیەکانی نێوان عێراق و ئێران لە رێگەی 7 خاڵی سنوری هەرێمەوە ئەنجام دەدرێت.
 

 

تەسریبات- ئیسڕائیل چەک و ئامێری سیخوری بۆ 130 دەوڵەت هاوردەدەکات...یەکێکیشیان ئیماراتە
لە راپۆرتێکی نوێدا رێکخراوی لێبوردنی گشتی (ئامنستی) ئاشکرایکرد ئیسڕائیل گرێبەستی فرۆشتنی چەکی لەگەڵ چەندین دەوڵەتدا هەیە کە بۆ ئەنجامدانی تاوانی کوشتن و بەدواداچوون بەکاریان هێناوە یەکێکیشیان دەوڵەتی ئیماراتە.
 

 

گاردیان- دەستگیرانەکەی جەمال خاشقچی: ئێستاش جیهان هیچی نەکردووە
خەدیجە جەنگیز دەستگیرانی جەمال خاشقی ئەو رۆژنامەوانەی ساڵی پێشوو لە تورکیا کوژرا دەڵێت: ئێستاش باوەڕ بەوە ناکات هیشتا هیچ لایەنێک باجی تاوانەکەی نەداوە. 

 

 

سپۆتنیک- راپۆرتێکی زۆر نهێنی ئاشکرایدەکات کێ لە پشت هێرشەکانی فجیرەوەیە
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز کۆمپانیایەکی تەئمینی نەرویجی ئاشکرایکردووە کە گومانی ئەوە دەکەن سوپای پاسدارانی سعودیە ئاسانکاری بۆ هێرشەکەی رۆژی یەکشەممەی پێشوو  کردبێت کە دوو کەشتی گواستنەوەی نەوتی سعودی لە کەناری فجێرە لە دەوڵەتی ئیمارات کردبووە ئامانج.
هەروەها وتیشی: حوسیەکان بە کەشتی ئاسایی نزیکبوونەتەوە و دواتر بە هەڵگرێکی ژێر ئاو نزیکەی 30 کیلۆگرام تەقەمەنیان ناردووە بۆ کەشتیە سعودیەکان. 

 

گاردیان- ترامپ جەنگ دژی لەباربردن بەرپا دەکات
بەڕێوبەرایەتی ترەمپ ئاشکرایکرد کە لە جیهاندا دژی لەباربردنی منداڵ دەجەنگێت و پاڵپشتیی دارایی هەموو ئەو رێکخراو و نۆرینگانە دەوەستێنێت کە خزمەتگوزاری لەباربردنی منداڵ دەڕەخسێنن. 

 

 

بی بی سی-چین: له‌ مافه‌ ره‌واكانی ئێران پاڵپشتی ده‌كه‌ین 
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ولاته‌كه‌ی له‌ دیدار له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌روه‌ی ئێران له‌ په‌كین، پاڵپشتی چینی له‌ مافه‌ ره‌واكانی ئێران راگه‌یاند. 

 

تەسنیم-حه‌كیم، ده‌بێت عێراق دووربێت له‌هه‌ر چه‌شنه‌ ئاڵۆزی و پێكدادانانێك
فورات نیوزی عێراقی بڵاویده‌كاته‌وه‌: محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له‌ میانه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ له‌نده‌ن و دیدار له‌گه‌ڵ هاوتا ئینگلیزییه‌كه‌ی رایده‌گه‌یه‌نێت: بۆ په‌ره‌دانی گه‌شه‌ و ئاوه‌دانی وڵات، پێویسته‌ عێراق خۆی له‌هه‌ر چه‌شنه‌ پێكدادانێك دوربخاته‌وه‌.

 

موسەلەس نیوز-پینتاگۆن هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر ئێران راده‌گه‌یه‌نێت
گۆڤاری تایمی ئه‌مریكی بڵاویده‌كاته‌وه‌: واشنتۆن هیچ پلان و نه‌خشه‌ڕێیه‌كی بۆ هێرش بۆ سه‌ر ئێران نییه‌ و پلانی هێرش پێویستی به‌ چه‌ندین مانگ و كاته‌ و به‌دڵنیاییه‌وه‌  ئه‌مریكا ئه‌و كاته‌ی بۆ ته‌رخان نه‌كردووه‌.

ئەلبەیان- لێکۆڵینەوە لەگەڵ پزیشکێکى فڕەنسى دەکرێت کە 17 نەخۆشى ژەهراویکردوە

دەسەڵاتدارانى فڕەنسا پزیشکێکى سڕکردنیان بە ناوى فریدریک باشا، دەستگیر کرد بە تۆمەتى ژەهراویکردنى 17 کەس لە نەخۆشەکانى کە 7یان گیانیان لەدەست داوە و بە پێی داواکارى گشتى ئەو پزیشکە بۆ خولقاندنى حاڵەتێکى شپرزەیی لەناو بەشى فریاکەوتندا ئەو کێشەیەی دروستکردوە تاکو لە کۆتاییدا لێهاتوویى خۆى لە چارەسەرکردنیان دەربخات.

 

ئەلبەیان- کودەتاکەى ئەمرۆى سودان شکستى هێنا

سەر لەبەیانى ئەمڕۆ کۆمەڵێک لە ئەفسەرانى سوپا و پولیسى خانەنشینکراو لە سودان هەوڵیاندا کودەتایەکى سەربازى لەو وڵاتە ئەنجامبدەن، بەڵام هەوڵەکانیان شکستى هێنا.
 

ئەلبەیان- سیسى بە فەرمانێکى سەرۆکایەتى 560 زیندانى سیاسى ئازادکرد
عەبدولفەتاح سیسى، سەرۆکى میسر بە فەرمانێکى سەرۆکایەتى بڕیاریدا 560 کەس لە زیندانییە سیاسییەکانى وڵاتەکەى ئازاد بکات کە لە ساڵى 2011 بە تۆمەتى جۆراوجۆر دەستگیرکرابوون، دیارترین کەسیش رۆژنامەنووسى ئۆپۆزسیۆن عەبدولحەلیم قەندیل بووە.

 

ئەلبەیان- زەریف: جەنگ لەناوچەکە روونادات چونکە هیچ وڵاتێک تواناى نییە رووبەڕوومان بێتەوە
محەمەد جەواد زەریف، ئاشکرایکرد کە پێیوانیە جەنگ لە ناوچەکە بەرپابکرێت، چونکە تاران ئەوەى ناوێت و هیچ وڵاتێکیش لە توانایدا نییە رووبەڕووى وڵاتەکەمان بێتەوە و دژمان جەنگ بەرپا بکات.

 

ئامادەکردن: هێڤی فەرهاد و ئاکۆ زەنگەنە
پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure