ئەمریکا مووشەکی تۆماهۆک رەوانەی کەنداو دەکات

هەواڵ / جیهان :: 18/05/2019‌ :: 2875‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بەهۆی زیادبوونی ئاستی ململانێکانی لەگەڵ ئێران، ئەمریکا لایەنی کەم حەوت کەشتی رەوانەی کەنداوی عەرەبی کردووە، کە لە نێوانیاندا فڕۆکەهەڵگری جۆری "ئەبراهام لینکۆڵن"ی تێدایە.


هێزی دەریاوانی ئەمریکا، کەشتی فڕۆکە هەڵگری جۆری "یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن" و کەشتی "یو ئێس ئێس لیتی گۆڵف" و کەشتی "یو ئێس ئێس باینبریدگ" و کەشتی "یو ئێس ئێس نیتز" و "یو ئێس ئێس ماسۆن" لەخۆدەگرێت.

جگە لەوەش دوو کەشتی سەربازی رەوانەی کەنداو کراوە لە جۆری "ئارلی برۆک" کە توانای هەڵگرتنی 90 مووشەکی تۆماهۆک و مووشەکی دیکەی هەیە.

هەروەها لە کەناردەریاکانی ئیمارات لە نزیک کەنداو، کەشتی "Kearsarge" جێگیرکراوە کە 20 بۆ 30 هێلیکۆپتەر و نوێترین مووشەکەکان لەخۆدەگرێت.

پێشتر میدیاکانی ئەمریکا ئاشکرایانکردبوو: دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەو وڵاتە داوای لە وەزیری بەرگری کردووە جەنگ دژی ئێران بەرپا بکات.

بەڵام رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاماژە بەوە دەکات: ترامپ پاتریک شاناهان وەزیری کاربەڕێخەری بەرگری ئاگادارکردووەتەوە کە شەڕی ناوێت لەگەڵ ئێراندا.

ترامپ لە وەڵامی رۆژنامەنوسانیشدا لەبارەی ئەوەی ئایا واشنتن جەنگ دژی ئێران بەرپا دەکات وتی: "هیوادارم ئەوە روونەدات".

ئا: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure