سوریا: به‌رپه‌رچی هێرشێكى موشه‌كیمان داوه‌ته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 18/05/2019‌ :: 856‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى سوریا راگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانى به‌رگرى ئاسمانى ئه‌و وڵاته‌ به‌رپه‌رچى هێرشێكى موشه‌كییان داوه‌ته‌وه‌ كه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى حه‌میمیم.  


به‌پێى هه‌واڵى ته‌له‌فزیۆنى سوریا له‌و هێرشه‌دا فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانیش به‌كارهاتووه‌ و گروپێكى "تیرۆریستى" تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ى له‌پشت ئه‌و هێرشانه‌وه‌ بووبێت.

بنكه‌ى سه‌ربازى حه‌میمیم له‌ئێستادا هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانى سوریاى لێ جێگیركراوه‌.

داڕشتنه‌وه‌: هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure