ترامپ: كێشه‌م له‌گه‌ڵ راوێژكاره‌كانمدا نییه‌

هەواڵ / جیهان :: 18/05/2019‌ :: 386‌ جار بینراوە
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا

دواڕۆژ

سه‌رۆكى ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كێشه‌ له‌نێوان خۆی و راوێژكاره‌كانیدا هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌ ئێران و ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ى له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌ هه‌واڵى درۆیه‌".


دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا (دوێنێ هه‌ینى 17ى ئایارى 2019) له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى: "ئه‌و هه‌واڵانه‌ درۆن كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن من له‌ راوێژكاره‌كانم توڕه‌ بووم له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و جه‌نگم به‌رن له‌گه‌ڵ ئێران".

وتیشى: "له‌ گروپه‌كه‌م توڕه‌نیم و به‌باشی كاره‌كانیان ده‌كه‌ن".

داڕشتنه‌وه‌: هـ.ق

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure