به‌ موشه‌ك هێرشكرایه‌ سه‌ر ديمه‌شق

هەواڵ / جیهان :: 17/05/2019‌ :: 2130‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


ئه‌مشه‌و هه‌ینى 17ى ئایار، هێزى به‌رگرى ئاسمانى سوریا چه‌ند موشه‌كێكیان خسته‌خواره‌وه‌، ده‌شڵێن "موشه‌كه‌كان لەلایەن ئیسرائیله‌وه‌ ره‌وانه‌ى سوریا كراون".

سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى سوریا كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: "چه‌ند موشه‌كێك له‌ ئاسمانى باشورى ڕۆژئاواى دیمه‌شق له‌لایه‌ن هێزى به‌رگرى ئاسمانى سوریاوه‌ خراونه‌ته‌خواره‌وه‌".

ئاشکراشی دەکات: "موشه‌كه‌كان لەلایەن ئیسرائیله‌وه‌ ره‌وانه‌ى سوریا كراون".

هاوكات سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ "به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى موشه‌كه‌كانه‌وه‌ ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌ى به‌رز و دوكه‌ڵ له‌ ئاسمانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ى موشه‌كه‌كان تێیدا ته‌قیونه‌ته‌وه‌ هه‌ستى پێ كراوه‌، ئەمەش شڵه‌ژانى دروستكردووه‌".




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure