ئه‌مریكا باڵیۆزى نوێى وڵاته‌كه‌ى له‌ عێراق دیارى كرد

هەواڵ / عێراق :: 17/05/2019‌ :: 290‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى ئایار، ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا بڕیاریدا ماسیو تۆله‌ر، دیپلۆماتكارى وڵاته‌كه‌ى وه‌ك باڵیۆزى عێراق هه‌ڵبژێرێت، باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا-ش له‌ به‌غدا ده‌ڵێت:"چاوه‌ڕوانى گه‌یشتنى تۆله‌ر ده‌كه‌ین".


باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ناوى باڵیۆزە نوێیه‌كه‌ى ئاشکرا کردووە كه‌ تێیدا هاتووه‌ "ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریكاى بڕیاریدا به‌ راگه‌یاندنى ماسیو تۆله‌ر، وه‌ك باڵیۆزى نوێى ئه‌مریكا له‌ عێراق".

له‌ به‌شێكى ترى به‌یاننامه‌كه‌دا كه‌ له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌ "پیرۆزبا و هیواى گه‌رمى سه‌ركه‌وتنى خۆمان ئاڕاسته‌ى باڵیۆز تۆله‌ر ده‌كه‌ین، چاوه‌ڕوانى گه‌یشتنى ده‌كه‌ن".

ماسیو تۆله‌ر یه‌كێكه‌ له‌ دیپلۆماتكاره‌ دیاره‌كانى ئه‌مریكا، پێشتر وه‌ك باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ یه‌مه‌ن بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ كاریكردووه‌. ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى، پێشتر له‌ باڵیۆزخانه‌كانى ئه‌مریكا له‌: قاهیره‌، به‌غدا، كوه‌یت، ریاز، له‌ پۆستى جیاوازدا كاریكردووه‌. له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاش پۆستى جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆفیسى كه‌نداوى هه‌بووه‌.

و: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure