له‌ شارێكى كوردستان بۆمبێك ته‌قییه‌وه‌ و كوژراو هه‌یه‌

هەواڵ / کوردستان :: 17/05/2019‌ :: 3373‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى ئایار، له‌ شارۆچكه‌ى خانه‌قین به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى چێندراوه‌وه‌ هاووڵاتییه‌كى به‌ ته‌مه‌ن كوژرا. 


دیار شه‌وكه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى خانه‌قین به‌ دواڕۆژ-ى راگه‌یاند: "كاتژمێر 5:00ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ گوندى یوسف به‌گ كه‌ ئێستا یه‌كێكه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانى خانه‌قین له‌ زه‌وییه‌كى كشتوكاڵى گونده‌كه‌ بۆمبێكى چێندراو به‌ هاووڵاتییه‌كى جوتیاردا ته‌قییه‌وه‌". 

وتیشى: "به‌هۆى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه‌ هاووڵاتییه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ كوژراوه‌ كه‌ ناوى "عه‌لى مایخان"ه‌، ته‌مه‌نى 77 ساڵه‌ و به‌ڕه‌گه‌ز كورد و كوڕێكى كارمه‌ندى پۆلیسى خانه‌قینه‌". 

به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆریستى هاوشێوه‌دا له‌ گوندى موباره‌كى خانه‌قین مامۆستایه‌كى كورد كوژرا، زیادبوونى كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان بووه‌ته‌ هۆى نیگه‌رانى زۆرى هاووڵاتیانى ناوچه‌كه‌. 

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure