روسیا لەبارەی ئێرانەوە بۆچوونی خۆی دەگۆڕێت

هەواڵ / جیهان :: 17/05/2019‌ :: 755‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


بەهۆی لێدوانێكی سەرۆكی روسیاوە، پێدەچێت هەڵوێستی مۆسكۆ بەرامبەر كۆماری ئیسلامی ئێران گۆڕانكاریی بەسەردا بێت و پشت لەتاران بكات.

یەك رۆژ دوای دیدارەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا مایك پۆمپیۆ لەگەڵ كاربەدەستانی باڵای روسیادا ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا لێدوانێكی دا كە هەندێك سەرچاوە پێیانوایە مۆسكۆ دەیەوێت پشتی تاران بەر بدات لەناكۆكییەكەیدا لەگەڵ واشنتۆندا.

پوتن لەو لێدوانەكەیدا دەڵێت: "پێدەچێت رێككەوتنە ئەتۆمییەكە نەمێنێت و ئێمە ناتوانین هەموو كێشەكان چارەسەر بكەین". روسیا فەرمانگەی ئاگركوژێنەوە نییە. 

پوتن دەشڵێت "من چەندینجار بە ئێرانییەكانم وتووە كە بە هەر شێوەیەك بێت لەڕێككەوتنەكەدا بمیێننەوە".

وەك پسپۆڕان دەڵێن "ئەم هەڵوێستەی مۆسكۆ هێندەی تر پێگەی دبلۆماسی و نێودەوڵەتی ئێران لاواز دەكات كە هەرگیز ئێران پێشبینی نەدەكرد".

ئامادەكردن و بڵاوكردنەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure