داعش وێنه‌ى كوژراو و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ى خانه‌قین بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 17/05/2019‌ :: 2779‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن

دواى ئه‌وه‌ى له‌ شارۆچكه‌ى خانه‌قین له‌ هێرشێكى تیرۆریستیدا بۆ سه‌ر گوندێكى كورد باوك و كوڕێك كوژران، داعش وێنه‌ى یه‌كێك له‌ كوژراوه‌كان و سوتاندنى ئۆتۆمبیله‌كه‌یان بڵاوده‌كاته‌وه.



رێكخراوى داعش وێنه‌ى "دلێر نه‌جم ئیبراهیم" ته‌مه‌ن 42 ساڵي بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ شه‌وى 12ى ئایارى 2019 له‌ گونده‌كه‌ی خۆیان له‌ نزیك خانه‌قین له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ هێرشى كرایه‌ سه‌ر و ئۆتۆمبیله‌كه‌ى سوتێندرا، له‌كاتێكدا باوكى ده‌چێت به‌ هانایه‌وه‌ ئه‌ویش ده‌كوژن".

پێشتر دیار شه‌كه‌وت به‌رِێوه‌به‌رى پۆلیسى خانه‌قین به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "چه‌كدارانى داعش په‌لامارى هاووڵاتیانى دانیشتووى گوندى "حه‌بیب عه‌بدوڵا سۆره‌مێرى"یان دا و به‌هۆیه‌وه‌ باوك و كوڕێكى به‌ڕه‌گه‌ز كورد كوژران و دوو چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبیش برینداربوون.

به‌پێى وته‌ى دانیشتوانى گونده‌كه‌ له‌كاتێكدا دلێر له‌نێو ئۆتۆمبیله‌كه‌ى ده‌پێكرێت، باوكى كه‌ ته‌مه‌نى 62 ساڵه‌، ده‌چێت به‌ هاناى دلێره‌وه،‌ به‌ڵام ئه‌ویش ده‌كوژن، دواتر ئۆتۆمبیله‌كه‌ى دلێر ده‌سوتێندرێت.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و په‌لاماره‌ له‌ دره‌نگانى شه‌وى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو ئه‌نجامدرا، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى خانه‌قین كاتژمێر شه‌شى به‌یانى ڕۆژى دووشه‌ممه‌ 13 ئایارى 2019 ته‌رمى باوك كوڕه‌كه‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیانى گونده‌كه‌ش له‌ ترسى په‌لامارى چه‌كدارانى داعش نه‌یانتوانیوه‌ له‌ ته‌رمه‌كان نزیك ببنه‌وه.



له‌ دواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تادێت بارودۆخى ئه‌منى خانه‌قین خراپتر ده‌بێت ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى سوپاى عێراق، پۆلیس و حه‌شدى شه‌عبى به‌ رێژه‌یه‌كى زۆر له‌ناوچه‌كه‌دا جێگیركراون.

ثيَداضوونةوة و بلآوكردنةوة: ئارام غةفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure