پۆلیسی کەرکوک کەوتۆتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

هەواڵ / کوردستان :: 17/05/2019‌ :: 1423‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری


پۆلیسی کەرکوک و هێزە سەربازییەکانی عێراق لەسنوری قەزای دوبز و ناحیەی پردێ کەوتوونەتە دوا پلەی ئامادەباشییەوە، ئەفسەرێکیش هۆکارەکەی ئاشکرادەکات و دەڵێت: "لەترسی سوتاندنی دەغڵ و دانی جوتیارانە لەلایەن داعشەوە".


عەقید قاسم سابر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای دوبز (ئەمڕۆ هەینی 17ی ئایاری 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند "هێزەکانی پۆلیس لەقەزای دوبز و ناحیەی پردێ کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر رووداوێکی نەخوازراو کە لەناوچەکەدا روو بدات، بەتایبەت سوتاندنی دەغڵ و دانی جوتیاران لەلایەن داعشەوە".

وتیشی: "دوای ئەوەی چەکدارانی داعش دەغڵ و دانی جوتیارانیان سوتاند لەسنوری مەخمور، ئێمەش ترسمان هەیە هەمان ئەو کارە لەسنورەکە دوبارە بێتەوەو هەوڵدەدەین رێگر بین".

پێداچوونەوە و بڵاوكردنەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure