بۆ یەكەمجار دەستگیرانەكەی خاشقچی چووە بەردەم كۆنگرێس

هەواڵ / جیهان :: 17/05/2019‌ :: 759‌ جار بینراوە

تاگ :: خاشقچی

دواڕۆژ

بۆ یەكەمجار خەدیجە جەنگیز دەستگیرانی رۆژنامەنووسی كوژراو جەمال خاشقچی، لەبەردەم كۆنگرێسی ئەمریكا باسی بكوژانی هاوسەرەكەی كرد.

خەدیجە كە بەڕەگەز توركە، داوای دادگاییكردنی بكوژانی خاشقچی كرد و هیوای خواست بدرێنە دادگا و حوكمێكی توند بدرێن، پرسیشی كە ئایا بۆ جیهان و ئەمریكییەكان لەبەردەم ئەم تاوانە بێدەنگن؟

جەنگیز لەبەردەم لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆنگرێس ئەوەی خستەڕوو، "تائێستا نازانێت بۆچی هاوسەرەكەی كوژراوە و لەشۆكێكی تەواودایە، داوایكرد كۆتایی بەو نەهامەتییەی بهێنرێت كە ماوەیەكی زۆرە تێیكەوتووە".

وتیشی: "دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا بانگهێشتی كۆشكی سپی كردوم، بەڵام رەتمكردۆتەوە، لەبەرئەوەی باوەڕم بەوە نییە كاردانەوەیەكی باشی هەبێت بۆ ئەم رووداوە".

ئا: ئارام غەفور 

ب: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure