بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 17/05/2019‌ :: 21892‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


دەستەی كەشوهەوای عێراق پێشبینیدەكات بۆ چوار رۆژی داهاتوو كە كەشوهەوا هەور دەبێت و رەنگە بارانیش ببارێت لەچەند شارێكی عێراق.


دەستەی كەشناسی عێراق ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە سبەینێ ناچەكانی ناوەڕاست هەور دەبێت و لەهەرێمی كوردستان بەهەمان شێوە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی بارانیش هەیە.

بەهەمانشێوە پلەكانی گەرما لەناوەڕاست و باشوور كەمێك بەرز دەبنەوە و لەناو شاری بەغدا بۆ 42 پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە.

بۆ رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە و سێشەممەش بەهەمانشێوە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی باران لەهەندێك ناوچەی جیاجیای هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی تری باكوری عێراق هەیە.

ئامادەکردن و بڵاوكردنەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure