هه‌وڵى لادانى محه‌مه‌د حه‌لبوسى له‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌درێت

هەواڵ / عێراق :: 16/05/2019‌ :: 274‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

په‌رله‌مانتارێکى كورد له‌ په‌رله‌مانى عێراق، باس له‌ هۆكار و هه‌وڵه‌كانى هاوپه‌یمانى میحوه‌ر ده‌كات بۆ لادانى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و دانانى كه‌سێكى تر به‌سه‌رۆكى په‌رله‌مان.


غالب محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى گۆڕان له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌دواۆڕژى راگه‌یاند: هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكیان له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ ده‌ركردووه‌، داواش له‌ لایه‌نه‌كانى ناو په‌رله‌مانیش ده‌كه‌ن، هاوكاربن بۆ لادانى محه‌مه‌د حه‌لبوسى له‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان.

وتیشى: "بێگومان لادانى محه‌مه‌د حه‌لبوسیش له‌ پۆسته‌كه‌ى پێویستى به‌ پاڵپشتى به‌شێك له‌ شیعه‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر سائیرون و هاوپه‌یمانێتییه‌كانى تر دژى بن، ئه‌وا لادانى ئاسانه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ حه‌لبوسى بن، ئه‌وا شتێكى تره‌، بۆیه‌ جارێ چاوه‌ڕێى رۆژى شه‌ممه‌ین بۆئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌وڵانه‌ روونببنه‌وه‌".

ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌ش كرد: هۆكارى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى له‌ دژى حه‌لبوسى هه‌یه‌ له‌ هاوپه‌یمانى میحوه‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گوایه‌ حه‌لبوسى له‌ هێڵ و به‌رنامه‌ى هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان لایداوه‌، بۆیه‌ سه‌ركرده‌كانى میحوه‌ر له‌ هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ى پاڵپشتى هه‌وڵى لادانى حه‌لبوسى، وتوشیانه‌ کار له‌گه‌ڵ هه‌موو قه‌واره‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین بۆ لادانه‌كه‌ى، به‌گشتى هه‌وڵێكى جدى له‌وباره‌وه‌ هه‌یه‌.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure