زانیارى نوێ له‌سه‌ر بڕیارى لادانى گۆشه‌گیريى له‌سه‌ر ئۆجه‌لان ئاشكرابوو

هەواڵ / کوردستان :: 16/05/2019‌ :: 679‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، دهۆك

په‌ر‌له‌مانتارێكى پارتى دیموكراتى گه‌لان (هه‌ده‌په‌) راگه‌یاند: گۆشه‌گیرى سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان هێشتا وه‌كو خۆیه‌تى و وه‌زیرى دادى توركیا راى گشتى به‌هه‌ڵه‌دابردووه‌.


عه‌بدولحه‌مید گیول، وه‌زیرى دادى توركیا (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16ى ئایاری 2019)  رایگەیاند: گۆشه‌گیرى سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان هه‌ڵگیراوه‌.

لەوبارەیەوە ئیمام تاشچه‌ر، په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په‌ له‌ شارى ئامه‌دى باكورى كوردستان بۆ دواڕۆژی روونکردەوە: رۆژى 22 نیسانى ئه‌مساڵ، دادگا بڕیارى دابوو گۆشه‌گیرى سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان هه‌ڵگیرێت، به‌ڵام له‌وبڕیاره‌دا سزاى دیسپڵین بڕابوو كه‌ رێگا نادات چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ئه‌نجامبدرێت‌".

وتیشی: "وه‌زیرى دادى توركیا راى گشتى به‌هه‌ڵه‌دا بردووه‌، چونكه‌ لە دواى بڕیارى دادگاوە، ته‌نیا یه‌ك جار پارێزه‌ره‌كانى ئۆجه‌لان دیداریان ئه‌نجامداوه‌".

له‌سه‌ر هه‌مان پرس  ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، پارێزه‌رانى عه‌بدوڵا ئوجه‌لان راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكردەوە و ئەوەیان خستەڕوو: دواى دیدارى سەرەتایی ئه‌م مانگه‌ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، هه‌موو رۆژێك داواكارى دیدارمان پێشكه‌ش كردووه‌، به‌ڵام داواكارى ئێمه‌ قبوڵنه‌كراوه‌.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure