سێ سیناریۆ بۆ هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ئاشكرا بوو

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 26303‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


سێ سیناریۆ بۆ چۆنێتى هێرشى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ئاشكرا بوو كه‌ ئه‌وانیش سیناریۆكانى هێرشكردنه‌ سه‌ر وێستگه‌ ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران و سه‌رچاوه‌ ئابوریه‌كانى و هه‌ڵگیرسانى جه‌نگێكى درێژخایه‌نن ئه‌وه‌ش به‌پێى راپۆرتێك كه‌ رۆژنامه‌ى فزغلیادى روسی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌.

 
كۆنستانتین سیڤكۆڤ جێگرى سه‌رۆكى ئه‌كادیمیاى روسی بۆ زانستى موشه‌كى به‌رۆژنامه‌كه‌ى وتووه‌ كه‌ ره‌وانه‌كردنى 120 هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مریكى بۆ ناوچه‌كه‌ به‌شی ئه‌وه‌ناكات جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران به‌رپا بكرێت.

 ئه‌و پسپۆره‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ سێ سیناریۆ له‌به‌رده‌م ئه‌مریكایه‌ بۆ هێشركردنه‌سه‌ر ئێران. 

 سیناریۆى یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مریكا هێرشێكى موشه‌كى به‌رفراوان بكاته‌ سه‌ر وێستگه‌ ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران و بۆ ئه‌وه‌ش به‌شداریكردنى 120هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مریكا به‌شى پرۆسه‌كه‌ ده‌كات.

 سیناریۆى دووه‌میش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مریكا گورزى سه‌ربازیى كاریگه‌رتر له‌ سه‌رچاوه‌ى ئابورى ئێران بدات كه‌ به‌ دوووباره‌كردنه‌وه‌ى سیناریۆى هێرشكردنه‌سه‌ر یوگسلاڤیاى پێشوو ناوبراوه‌ و به‌ وته‌ى سیڤگۆڤ بۆ ئه‌وە ئه‌مریكا پێویستى به‌ زیاتر له‌ 120 هه‌زار سه‌ربازه‌ بۆ ئه‌وه‌ى جگه‌ له‌ موشه‌ك له‌رێگه‌ى هێرشی ئاسمانیشه‌وه‌ گورز له‌ ئابورى ئێران بوه‌شێنن.

به‌وته‌ى ئه‌و پسپۆڕه‌ سه‌ربازییه‌ روسیه‌ سیناریۆى سێهه‌م مه‌ترسیدارترین و درێژخایه‌نترینه‌ كه‌ ئه‌ویش به‌رپاكردنى جه‌نگێكى سه‌رتاسه‌رییه‌ له‌دژى ئێران له‌رێگه‌ى له‌شكركێشی  سوپاى ئه‌مریكا بۆ ناو خاكى ئێران وه‌ك چۆن پێشتر به‌و شێوه‌یه‌ رژێمى سه‌دام له‌ عێراق روخێنرا، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌مریكا پێویستى به‌وه‌هه‌یه‌ ژماره‌ى سه‌ربازه‌كانى بگه‌یه‌نێته‌ هه‌شت ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌و 120 هه‌زار سه‌ربازه‌ى له‌سیناریۆكانى تردا پێویستى پێده‌بێت.

 داڕشتنه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە