عەدنان موفتی: رەوشی كەركوك تەنیا بەدەستنیشانكردنی پارێزگار ئاسایی نابێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 158‌ جار بینراوە

تاگ :: كه‌ركوك

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت: ئەولەویەتی حكومەتی نوێی هەرێم گەڕاندنەوەی ناوچە ناكۆكەكانە، دەشڵێت: "رەوشی پارێزگای كەركوك تەنها بەدەستنیشانكردنی پارێزگار ئاسایی و ئارام نابێتەوە".


عەدنان موفتی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان (ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئایاری 2019) بەمیدیاكانی راگەیاند: لەسەر مەسەلەی كەركوك بۆچوونی جیاواز هەیە، بەڵام دڵنیابن لەوەی دەبێت ئامانجی هەموو لایەك خزمەتكردنی كەركوك بێت و چۆن بگەڕێتەوە باوەشی كوردستان، چۆن دۆخی پێشوو بگەڕێتەوە و ماددەی 140 جێبەجێ بكرێت.

موفتی روونیكردەوە: هەنگاوی هەرە گرنگ كە ئەنجامدراوە ئەوەیە حكومەتی هەرێم پێكدێت، پاشان بەدڵنیاییەوە ئەولەویەتی حكومەت گەڕاندنەوەی ناوچە ناكۆكەكانە.

سەبارەت بەوەی مەرجە لەگەڵ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم، پارێزگاری كەركوك دابنرێت، عەدنان موفتی وتی :"ئەوە دەمێنێتەوە سەر رێككەوتنەكان، رەنگە پێویست بكات گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بكرێت، چونكە بۆ دانانی پارێزگار پێویستە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆببێتەوە، تەنها بەدەستنیشانكردنی پارێزگار رەوشەكە ئارام و ئاسایی نابێتەوە، بەڵكو دەبێت هەنگاوی دیكەشی بەدوادا بێت، ئەویش رێككەوتنە لەگەڵ بەغدا بۆ گەڕانەوەی ئاسایش و پێشمەرگە و گەڕانەوەی دۆخەكە بۆ ساڵی 2014".
  
پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە