نهێنییه‌كى خه‌ییام

هەواڵ / که‌لتور :: 16/05/2019‌ :: 154‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

رۆژى 15ى ئایاری هه‌موو ساڵێك یادى كۆچى دوایى شاعیر و زانا و بیركاریزانى گه‌وره‌ى ئێرانى عومه‌ر خه‌ییامه‌ كه‌ له‌ شارى نیشابور له‌دایك بووه‌ و چوارینه‌كانى به‌ هه‌موو زمانه‌ زیندووه‌كانى جیهان بڵاو بوونه‌ته‌وه‌.


چیرۆكێك هه‌یه‌ له‌باره‌ى ئه‌م كه‌سایه‌تیه‌ مێژووییه‌وه‌ ده‌ڵێت كاتى خۆى خه‌ییام له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێى نزیكیدا پێكه‌وه‌ ده‌یانخوێند كه‌ بریتى بوون له‌ نیزام ئه‌لمولك و حه‌سه‌ن ئه‌لسه‌باح. ئه‌م سێ هاوڕێیه‌ به‌ڵێنیان به‌یه‌كترى دا هه‌ركه‌سێك له‌ ئاینده‌دا به‌خت یاوه‌رى بوو یارمه‌تى دوو هاوڕێكه‌ى ترى بدات.

دواتر ئه‌وه‌ روویداو نیزام ئه‌لمولك بوو به‌ وه‌زیرێكى ده‌سه‌ڵاتدارى سوڵتانى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ كه‌ ناوى ئه‌ڵپ ئه‌رسه‌لان بوو، پاشان بوو به‌ وه‌زیرى مه‌لیك شا و به‌پێى به‌ڵێنه‌كه‌ى مانگانه‌ بڕێكى باش زێڕى بۆ بڕییه‌وه‌ به‌جۆرێك كه‌ ژیانێكى خۆشى بۆ دابین بوو و خه‌ییام توانى خۆى ته‌رخان بكات بۆ خوێندن و توێژینه‌وه‌.

ئێمه‌ خه‌ییام ته‌نیا وه‌كو شاعیرێكى گه‌وره‌ ده‌ناسین به‌ڵام ئه‌و له‌ ئه‌ستێره‌ناسى و بیركارى و زمان و ئاییناسى و مێژووشدا زۆر به‌توانا بووه‌.

له‌ كاره‌ به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌و بێجگه‌ له‌ چوارینه‌كانى دانانى ساڵنامه‌یه‌كى ورده‌، هه‌روه‌ها له‌ بوارى بیركاریشدا هاوكێشه‌ پله‌ دووه‌كانى شیكار كردووه‌. هه‌روه‌ها یه‌كه‌م كه‌س بووه‌ له‌ڕێى سێگۆشه‌كان و هاوكێشه‌كانى جه‌بره‌وه‌ چه‌ندین داهێنان بكات.

پ: ن.ر
 بڵاوكردنه‌وه‌: هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure