کوەیت: ئەگەرى بەرپابوونى جەنگ له‌ئارادایه‌

هەواڵ / جیهان :: 16/05/2019‌ :: 714‌ جار بینراوە
فڕۆكه‌هه‌ڵگرى ئه‌مریكى (ئه‌براهام لینكۆڵین)

دواڕۆژ

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوه‌یت رایده‌گه‌یه‌نێت: بەپێی ئەو راپۆرتانەى حکومەت پێشکەشى پەرلەمانى کردووە، قۆناغى داهاتوو مەترسییەکى گەورە لە ناوچەکە دروستدەکات.


مەرزوق ئەلغانم، سەرۆکى ئەنجومەنى نیشتمانى کوەیت (ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ى ئایار 2019) لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: ئەمڕۆ بە ئامادەبوونى سەرجەم وەزیرەکان، لە دانیشتنێکى نهێنیدا باس لە ئامادەکارییەکانى ئەگەرى ئەو مەترسیانە کرا کە رەنگە رووبەڕووى ناوچەکەمان ببێتەوە.

وتیشى: "بەپێی ئەو راپۆرتانەى حکومەت سەبارەت بەو مەترسییانە پێشکەشى پەرلەمانى کردووە، قۆناغى داهاتوو مەترسییەکى گەورە لە ناوچەکە دروستدەکات، پێویستى بە ئامادەکاری و پلانێکى تۆکمە هەیە بۆ بەرپەرچدانەوە هەر هێرش و مەترسییەک بۆ سەر ناوچەکە".

له‌ وه‌ڵامى پرسیارێكیشدا ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا ئه‌گه‌رى جه‌نگ له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌ غانم وتى: به‌پێى زانیارییه‌كان كه‌ له‌به‌رده‌ستدایه‌، به‌ڵێ به‌داخه‌وه‌ ئه‌گه‌رى جه‌نگ له‌ ئارادایه‌.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە