ئەمیری قەتەر بۆ نێوه‌ندگیرى سه‌ردانى ئێران ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 16/05/2019‌ :: 447‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


ئاژانسی هەواڵی بی بی سی رایگەیاندووە: رۆژی شەممەی رابردوو فڕۆكەیەكی شاهانەی قەتەری لەشاری تارانی پایتەختی ئێران بینراوە و باس لە هەوڵێك دەكرێت كە ئەمیری قەتەر پێی هەڵدەستێت بۆ ئاساییكردنەوەی ئەو دۆخە دژوارەی لەنێوان ئەمریكا و ئێراندا هەیە.


بی بی سی زانیوێتی سایتی "فلایت رادار" نیشتنەوەی ئەو فڕۆكەیەی ئاشكراكردووە كە لەجۆری (A-7MBK)ە و سەر بە كۆمپانیای ئێرباسە لە فیئەی (A 320) و سەعات 7ی ئێوارە تا 10:30 خولەك ماوەتەوە دواتر گەڕاوەتەوە بۆ دەوحەی پایتەختی قەتەر.

رۆژنامەی (عەسر ئێران) هەواڵەكەی بڵاوكردۆتەوە، بەڵام سەرچاوەكان كە قسەیان بۆ كردووە، پشتڕاستیان نەكردۆتەوە

رۆژنامەكە ئەوەشی نووسیوە: "ئەم پێشهاتانەی هەن، ئەوە رەتناكەنەوە كە بەرپرسێكی باڵای قەتەری لەو رۆژەدا لە ئێران بووە و بێ هۆ نەبووە سەردانەكەی.

ئا: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure