زانایان مێشكی مرۆڤیان خسته‌ سه‌ر مه‌یمون

هەواڵ / زانست :: 16/05/2019‌ :: 1529‌ جار بینراوە
توانای تێگه‌یشتنیان له‌ مه‌یمونی ئاسایی باشتر بووه‌

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

زانایانی چین مه‌یمونی زیره‌كیان دروستكرد به‌وه‌ی DNAی مێشكی مرۆڤیان كرده‌ ناو مێشكی مه‌یمونه‌كه‌وه‌.


ئه‌و زانایانه‌ جینی MCPH1یان كرده‌ مێشكی كۆرپه‌له‌ی مه‌یمونه‌وه‌ كه‌ جینێكه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ گه‌شه‌ی مێشكه‌وه‌.

دوای له‌دایكبوونی ئه‌و مه‌یمونانه‌، ده‌ركه‌وت كه‌ توانای یاده‌وه‌رییان به‌هێزتر بووه‌ و كاردانه‌وه‌ و توانای تێگه‌یشتنیان له‌ مه‌یمونی ئاسایی باشتر بووه‌. 

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌ په‌ره‌سه‌ندنی مێشكی مرۆڤ ئه‌نجام درا و مه‌یمون وه‌كو یه‌كێك له‌ شیرده‌ره‌ نزیكه‌كان له‌ مرۆڤه‌وه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌كارهێنرا، به‌ڵام لێكۆڵه‌ران و چالاكانی بواری گیانداران ره‌خنه‌یان له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ گرتووه‌.

ره‌خنه‌ی ئه‌وان ئه‌وه‌یه‌ به‌ مرۆڤكردنی گیانداران زیانیان پێده‌گه‌یه‌نێت، چونكه‌ ناتوانن له‌ ژینگه‌كه‌یاندا ژیانێكی ماناداریان هه‌بێت. هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆری ئه‌و مه‌یمونه‌ دایكانانه‌ی كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر كۆرپه‌له‌كانیان ئه‌نجامدرا كۆرپه‌له‌كانیان له‌بارچووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش زیانی جه‌سته‌یی به‌ مه‌یمونه‌كان گه‌یاندووه‌ كه‌ خاوه‌نی هه‌ستن.

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن په‌یمانگای كه‌نمینگی گیانه‌وه‌رناسی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ئه‌كادیمیای زانستی چین و زانكۆی كارۆلاینای باكوری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام درا.

و: س. ر 
پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure