داعش بۆ جووتیارانى ده‌وروبه‌رى مه‌خموور بووه‌ته‌ مه‌ترسى

هەواڵ / کوردستان :: 16/05/2019‌ :: 148‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

دیارترین مانشێتى ژماره‌ى (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16ى ئایارى 2019)ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان.

كوردستانى نوێ: 

- یه‌كێتى ته‌ئكید له‌ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك ده‌كاته‌وه‌
* رزگار عه‌لى: (كه‌ركوك) به‌شێكه‌ له‌ رێكه‌وتنى یه‌كێتى و پارتى
- سێ كورد كاندیدن بۆ په‌رله‌مانى ئه‌وروپا

خه‌بات:
- سه‌رۆك بارزانى پێشوازى له‌ باڵیۆزى بریتانیا له‌ عێراق ده‌كات
* پێویسته‌ گۆڕانكارى و پێشهاته‌ سیاسییه‌كان نه‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى ته‌ركیز له‌سه‌ر شه‌ڕى داعش كه‌م ببێته‌وه‌
- ئه‌مریكا داوا له‌ فه‌رمانبه‌ره‌ حكومییه‌ ناسه‌ره‌كییه‌كانى ده‌كات عێراق جێبهێڵن
- مه‌سرور بارزانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى كۆمارى بیلاڕوسیا له‌ عێراق تاوتوێكرد
* له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌رفه‌تى باش و گونجاو بۆ كۆمپانیاكانى بیانى له‌ گشت سێكته‌ره‌كان هه‌یه‌
- به‌ عه‌ره‌بكردنى ناوچه‌ كوردستانییه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى كورده‌
- له‌ به‌سره‌ سه‌كۆى مووشه‌كى دژى هێزه‌كانى ئه‌مریكا دانراوه‌
- 15 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى موسڵ به‌ گه‌نده‌ڵى تۆمه‌تبار كراون
- جوان یونس رۆژبه‌یانى: داوا ده‌كه‌ین دۆخى ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ئاسایى بكرێته‌وه‌
- هه‌ولێر .. سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌
- ئه‌ڵمانیا راهێنانه‌ سه‌ربازییه‌كانى له‌ عێراق راده‌گرێت
* جه‌بار یاوه‌ر بۆ (خه‌بات): ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا سه‌رجه‌م مه‌شق و جموجۆڵه‌كانیان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان راگرت
- له‌باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ هێزه‌كانیان ئه‌مریكا هۆشدارى به‌ عێراق ده‌دات
- له‌ هه‌ولێر پڕۆژه‌ى به‌ستانى پێوه‌رى زیره‌ك كه‌وته‌ وارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌
* به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاره‌باى هه‌ولێر: یه‌كێك له‌ سووده‌ گه‌وره‌كانى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌، كۆنترۆڵكردنى به‌كارهێنانى كاره‌بایه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌

هه‌ولێر:
- ئه‌مریكا داوا له‌ حكومه‌تى عێراق ده‌كات میلیشیاكان كۆنترۆڵ بكات
* عادل عه‌بدولمه‌هدى: هاوكار ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى ئه‌مریكا و ئێران به‌ره‌و هه‌ڵدێر نه‌چێت 
- ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا راهێنانى سه‌ربازییان له‌ عێراق و كوردستان راگرت
- پێنج وڵاتى عه‌ره‌بى داواى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر كه‌شتییه‌كانیان ده‌كه‌ن
- له‌باره‌ى گواستنه‌وه‌ى راژه‌وه‌ دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ ده‌دات
- به‌بۆنه‌ى ساڵیادى دامه‌زراندییه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پیرۆزبایى له‌ یه‌كێتیى مامۆستایان ده‌كات
- لیژنه‌ى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له‌ په‌رله‌مان: له‌ پارێزگاى كه‌ركوك خه‌ڵكى كورد رووبه‌ڕووى مامه‌ڵه‌ى ناده‌ستوورى ده‌بنه‌وه‌
- سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى: هیچ رێككه‌وتنێك نییه‌ بۆ یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى چوار وه‌زاره‌ته‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق
- 59 ته‌ن خورما له‌ لایه‌ن لیژنه‌كانى چاودێریكردنى بازاڕه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر و سلێمانى ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا .. ماوه‌ى به‌سه‌رچوونیان كۆتایى هاتووه‌ و به‌ ساخته‌ ده‌ستكارى ماوه‌ى به‌سه‌رچوونیان كراوه‌
- داعش بۆ جووتیارانى ده‌وروبه‌رى مه‌خموور بووه‌ته‌ مه‌ترسى



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure