هۆشدارى له‌باره‌ى چه‌ند جۆرێك خۆراكى ناو ماركێته‌كان ده‌درێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1735‌ جار بینراوە
رووپۆشە كانزاییەكەی تێكەڵ بە مادە خۆراكییەكە دەبێت

دواڕۆژ

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت: ئەو قوتوانەی قوپاون دەبێنە هۆی زیانگەیاندن بە پێكهاتەی خۆراكی ئەو خۆراكانەی تێیدا هەڵدەگیرێت، لەبەر ئەو هۆكارەش "قوتووی قوپاو" لەهەر دوكان و ماركێتێكدا ببینرێت دەستی بەسەردا دەگیرێت. 


گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16ى ئایارى 2019) رایگەیاند: دوای ئەو بەدواداچون و لێكۆڵینەوانەی كردویانە بۆ "قوتووی قوپاو" دەركەوتووە ئەو ماددە و خۆراكانەی كە لەو قوتوانەدا هەڵدەگیرێت لەرووی پێكهاتەی خۆراكییەوە زیانی بەركەوتووە ئەویش بەهۆی لێبوونەوەی ئەو رووپۆشە كانزاییەی لە بەشی ناوەوەی قوتووەكەیە و تێكەڵ بە مادە خۆراكییەكە دەبێت.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان وتیشى: "بەهۆی زیانەكەی بۆ سەر تەندروستی هاوڵاتیان لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاری دەستبەسەراگرتن و لەناوبردنی ئەو قوتوانە دراوە كە قوپاون و زیانیان بەركەوتووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە چەند رۆژی رابردوودا لیژنەهاوبەشەكان لە دوكان و ماركێتەكانی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕێك لە قوتوی قوپاودا گرتووە.

دەربارەی قەربووكردنەوەی خاوەنی دوكان و ماركێتەكان بەهۆی ئەو زیانە مادییەی كە بەریان دەكەوێت گۆران قادر وتی: ئەو كۆمپانیایانەی كە خۆیان هۆكاربون پێویستە قەرەبووی خاوەنی دوكان و ماركێتەكان بكه‌نه‌وە.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە