عێراق رۆژانه‌ 4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 212‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا


بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16ی ئایاری 2019 رایگه‌یاند "هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌ رۆژانه‌ی له‌ زیاتر چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وتدا جێگیر بووه‌، باسی له‌ چه‌ند به‌ربه‌ست و ئاڵنگارییه‌كی هه‌نارده‌كه‌ش كردووه"‌.

فه‌یاز حه‌سه‌ن نیعمه‌ بریكاری پێشكه‌وتوو لە وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، به‌رۆژنامه‌ی (سه‌باح)ی راگه‌یاندووه‌: "تێكڕای هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌ 4 ملیۆن و400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌دا جێگیر بووه‌، له‌ ناویشیدا هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك، هه‌رێمی كوردسـتـان، بێگومان سه‌قامگیری زیاتریش ئه‌و رێژه‌یه‌ زیاتر و به‌رزتر ده‌كاته‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رهه‌می نه‌وتی وڵات، ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌وتی عێراقی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌ "وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر به‌هێز‌كردنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پلانی تۆكمه‌ی هه‌یه‌".

سه‌باره‌ت به‌ داخستنی گه‌رووی هورمز و كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌م و هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراقی نیعمه‌ وتویه‌تی: "هه‌موو دەوڵه‌تێك خۆی له‌وه‌ ده‌پارێزێت ئه‌و گه‌رووه‌ دابخات، چونكه‌ كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئابووری جیهان هه‌یه‌، هیوادارین ئه‌وەش‌ روو نەدات".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure