دوو پاسى سوپاى توركیا لە دهۆک ته‌قێنرانەوە

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 3546‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دهۆك

نیوەڕۆى ئه‌مڕۆ 16ی ئایاری 2019 كاتژمێر 11:20 خوله‌ك، دوو پاسى سوپاى توركیا له‌ ناوچه‌یه‌كى دهۆك تەقێنرانەوە.

به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ: به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى (تى ئێن تى)یەوە ئه‌و پاسانه‌ له‌ گه‌لى بێتكیاركى له‌ نێوان سیاره‌تیكا و ناحیه‌ى سه‌رسەنگ ئه‌و پاسانه‌ سوتێنراون و له‌ئه‌نجامدا چوار سه‌ربازى سوپاى توركیا برینداربوون و یه‌كێكی دیکەش كوژراوە.

هاووڵاتى زێرڤان سه‌یداڤاى‌، له‌ شوێنى ئه‌و رووداوه‌ بۆ دواڕۆژ وتى: "ئه‌و سه‌ربازانه‌ى توركیا له‌ بنکه‌ى سه‌ربازانى توركیاوە به‌ره‌و دهۆك ده‌چوون، له‌ كاتى ته‌قینه‌وه‌ى (تى ئێن تى)یەکەدا دوو پاسیان له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكى مه‌ده‌نى به‌ركه‌وتن".

ئێستا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازى توركیا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ئاسایش و پۆلیس له‌ شوێنى ئه‌و رووداوه‌ن و رێگە ناده‌ن ده‌زگاكانى راگه‌یاندن بچنه‌ شێونى رووداوه‌كه‌.

له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌ تووفان ژێهات، وته‌بێژى هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل بۆ دواڕۆژ وتى: "ئه‌م رووداوه‌ نوێیه‌ و ئێمه‌ ئێستا ناڵێین به‌رپرسین له‌م رووداوه‌، تا ماوه‌یه‌كی دیكه‌ روونكردنه‌وه‌ بۆ راى گشتى راده‌گه‌یەنین".

پ: چ.ع

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure