ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی موسڵی ده‌ستگیركرد

هەواڵ / عێراق :: 16/05/2019‌ :: 578‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

ئاسایشى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌نجامده‌رى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى 4ى ئه‌م مانگه‌ى شارى موسڵ-ى ده‌ستگيركرد و ئاماده‌یه‌ راده‌ستى حكومه‌تى عێراقى بكاته‌وه‌.

ئاسایشى هه‌ولێر (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16ى ئایارى 2019) له‌ راگه‌یەندراوێكدا ئاشكرایكرد: ئه‌نجامده‌رى ته‌قینه‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ى 4ى ئایارى 2019ى شارى موسڵی ده‌ستگيركردوه‌.

له‌ راگه‌یەندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌: بكه‌رى ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌ناوى (ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د مهێدى ساڵح)ەو دانى به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌، بۆیه‌ به‌پێى مادده‌ى چوارى تیرۆر ده‌ستگیركراوه‌.

له‌باره‌ى راده‌ستكردنى تۆمه‌تباره‌كه‌، ئاسایشى هه‌ولێر ده‌ڵێت: "به‌پێى تایبه‌تمه‌ندى یاسایى هه‌ماهه‌نگى ده‌كرێت له‌گه‌ڵ دادگاى په‌یوه‌ندیدار له‌ حكومه‌تى عێراق بۆ راده‌ستكردنى و گرتنه‌به‌رى رێكارى یاسایى".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure