زیاتر له‌ دوو هه‌زار هاووڵاتی ئێزدی لای داعشن

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 119‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی هاتنی داعش و به‌رده‌وامیی كێشه‌كانی عێراق، تاوه‌كو ئێستا 100 هه‌زار و 900 هاووڵاتی ئێزدی نه‌گەڕاونه‌ته‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان و ده‌ڵێت: "دوو هه‌زار و 92 هاووڵاتی له‌ ژێرده‌ستی داعشدا ماون". 
  

(ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16ی ئایاری 2019) هه‌دیه‌ موراد، په‌رله‌مانتاری ئێزدی له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌ی كه‌ تایبه‌ت به‌ كوردانی ئێزدی ئاماده‌یان كردوه‌، رایگه‌یاند: داوا ده‌كه‌ن رۆژی 3ی ئابی هه‌مو ساڵێك تایبه‌ت بكرێت به‌ بۆنه‌یه‌كی كوردانی ئێزدی. 

وتیشی: "به‌هۆی شه‌ڕی داعش و به‌رده‌وامیی كێشه‌كانی عێراق تاوه‌كو ئێستا 100 هه‌زار و 900 هاووڵاتی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان و دوو هه‌زار و 92 هاووڵاتیش له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا ماون".  

ئەوەشی وت: "73 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی كوردانی ئێزدی له‌ سنوری قه‌زای شەنگال هه‌ڵدراونه‌ته‌وه‌ و هێشتا گۆڕی دیکەی به‌كۆمه‌ڵیش ماون".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure