سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکگرتوو دەبێتە راوێژکاری سەرۆک کۆمار

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1313‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌ و راوێژکاری سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەبێتە راوێژکاری بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق.

کوردستان سێوکانی، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌ و راوێژکاری سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بە دواڕۆژی راگەیاند: کە بووە بە راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق و لە رۆژی یەکشەممە 19ی ئایاری 2019وە دەستبەکار دەبێت.

کوردستان سێوکانی، پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بووە و بۆ ماوەی حەوت ساڵیش سەرۆکی لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی کورد بووە و دەرچوی بەشی فیزیای زانکۆی موسڵیشە.

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure