ترامپ جۆن بۆڵتن له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورده‌خاته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 16/05/2019‌ :: 1538‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

گۆڤاری ئه‌مریكى ناشناڵ ئینترێست له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكردوه‌تەوه‌: واده‌رده‌كه‌وێت له‌ كۆتاییدا سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، بڕیاریدابێت جۆن بۆڵتن-ی جه‌نگخواز له‌ پۆسته‌كه‌ی دووربخاته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه‌ گۆڤارە ئه‌مریكییەکە پشتی پێبه‌ستوون، هه‌وڵ بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن جۆن بۆڵتن، راوێژكاره‌ جه‌نگخوازه‌كه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و بووەته‌هۆی ناردنی 120 هه‌زار هێزی سه‌ربازی بۆ ناوچه‌كه‌.

هه‌روه‌ها له‌ راپۆرتی ئه‌و گۆڤاره‌دا هاتووه‌ "جۆن بۆڵتن، به‌هۆی پێداگری بۆ جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران و بەمه‌به‌ستی گۆڕینی حكومه‌تی وڵاتانی ڤه‌نزوێلا و كۆریای باکور، ده‌خرێته‌ پشت دەرگاكانی حكومه‌ته‌وه‌".

ئه‌و گۆڤاره‌ له‌ كۆتاییدا ده‌نووسێت: به‌رپرسێكی باڵای پێشووی حكومه‌تی ئه‌مریكا وتوویه‌تی: "من بیستوومه‌ دۆناڵد ترامپ به‌ جددی بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی جۆن بۆڵتنی له‌ پۆسته‌كه‌ی داوه‌".

پ: چ. ع

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure