جیهان به‌كورتى: ترامپ بارى له‌ناكاو راده‌گه‌یه‌نێت

هەواڵ / جیهان :: 16/05/2019‌ :: 2374‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بى بى سى – ترامپ بارى له‌ناكاوى نیشتمانى بۆ مه‌ترسى هێرشه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بارى له‌ناكاوى نیشتمانى بۆ پاراستنى تۆڕه‌كانى كۆمپیوته‌رى ئه‌مریكا له‌ هێرشى "دوژمنی بێگانه‌" راگه‌یاند.


سندوقى جیهانى بۆ سروشت (WWF) – ته‌نزانیا به‌كارهێنانى زه‌رفى نایلۆن قه‌ده‌غه‌ ده‌كات
له‌ هه‌نگاوێكى مێژوویدا بۆ پاراستنى ژینگه‌، حكومه‌تى كۆمارى ته‌نزانیا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنى زه‌رفى پلاستیكى ده‌ركرد و بڕیاره‌كه‌ له‌ سه‌ره‌تاى مانگى حوزه‌یرانه‌وه‌ كارى پێده‌كرێت.


نیوس ویك – قه‌یرانه‌كانى ئێران و ئه‌مریكا: ئیداره‌كه‌ى ترامپ پشتیوانییه‌كى كه‌مى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌ بۆ جه‌نگ دژى ئێران
شاره‌زایان ده‌ڵێن: "ئه‌مریكا پشتیوانییه‌كى كه‌مى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌ بۆ هه‌ر ململانێیه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران، له‌هه‌مانكاتدا دۆناڵد ترامپ و ئیداره‌كه‌ى به‌رده‌وامن له‌ جیابوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیان، هۆكاره‌كه‌شى زیادبوونى گرژییه‌كانیانه‌ له‌گه‌ڵ ئێران".


نیوس ویك – ئه‌نگێلا مێركڵ ئه‌مریكا و چین و روسیا به‌ ركابه‌رى جیهانى ناوده‌بات و پێیوایه‌ ده‌بێت وڵاتانى ئه‌وروپا له‌ دژیان یه‌كبگرێت
رۆژى چوارشه‌ممه‌ 15ى ئایارى 2019 ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكارى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ وڵاتانى ترى نه‌یارى ئه‌مریكا كۆبووه‌وه‌و داوایكرد، وڵاتانى ئه‌وروپا یه‌كبگرن دژى ئه‌و ئاڵنگارییانەی روسیا و چین و ئه‌مریكا ده‌یسه‌پێنن. 


ئیڤنینگ ستاندارد – تێرێزا مه‌ى 24 كاتژمێر بۆ ئاشكراكردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى داده‌نێت

واشنتن پۆست: ترامپ ده‌یه‌وێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران بكات
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له‌ زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكییه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌: دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌ راوێژكاره‌ باڵاكانی كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌به‌ن، بێئۆمێد بووه‌و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێراندا گفتوگۆ و دانوستان بكات.


یۆرۆنیوز-پۆڵەندا سزای زیندانی دەستدرێژی سێکسی سەر منداڵ زیاد دەکات، پاش ئەوەی فیلمی (بەکەس مەڵێ) بەناوبانگ دەبێت
حکومەتی پۆڵەندا ماوەی زیندانی ئەو کەسانە درێژ دەکاتەوە کە دەستدرێژیان کردووەتە سەر منداڵ، ئەمەش پاش ئەوەی فیلمێکی دۆکیومێنتەری بەناوی (بەکەس مەڵێ) کە باس لە خراپ مامەڵەکردنی قەشەکان دەکات لەسەر یوتووب بڵاوبووەوە و لەماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 15 ملیۆن بینەری هەبوو.



ئەلئەیام-زەریف ئەگەری ئەنجامدانی هەر گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا دووردەخاتەوە
ڕۆژی هەینی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران وتی:هیچ ئەگەرێک بۆ ئەنجامدانی گفتووگۆ لەگەڵ ئەمریکا بەمەبەستی هێوەرکردنەوەی بارگرژیەکەی نێوانمان نیە.

 

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
 بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure