وێنە: گەنجێک لە دەستی داعش رزگارکرا

هەواڵ / کوردستانی :: 16/05/2019‌ :: 225‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی

گەنجێکی ئێزدی دوای پێنج ساڵ لە رفاندنی لە دەستی چەکدارانی داعش رزگارکرا، چالاکوانێکی مەدەنیش لە ھەرێمی جزیرەی رۆژاوای کوردستان رایگەیاند: تەنیا لە کامپی ھۆڵی داعش 45 ژن و منداڵی ئێزدی رزگارکراون.


جابر جندو، چالاکوان لە ھەرێمی جزیرەی رۆژئاوای کوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند: دوای نزیکەی پێنج ساڵ لە رفاندنیان، کومیتەی رزگارکردنی رفێندراوانی ئێزدی لە ھەرێمی جزیرە، گەنجێکی ئێزدییان لە دەستی چەکدارانی داعش رزگارکرد.

وتیشی: "ئەو گەنجە ناوی (حازم حسێن شەمۆ)یەو تەمەنی 18 ساڵە و لە ساڵی 2014دا لە شەنگال لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندرابوو".

ئەوەشی وت: "کامپی ھۆڵی چەکدارانی داعش لە رۆژھەڵاتی شاری حەسەکەیە لە نزیک سنوری نێوان عێراق و سوریا، نزیکەی 72 ھەزار خێزان و منداڵی داعش لەو کامپەدان و تائێستا 45 ژن و منداڵی ئێزدی لەو کامپەدا رزگارکراون".

لە سەرەتای ھێرشەکانی چەکدارانی داعش بۆ سەر قەزای شەنگال لە ساڵی 2014، ھەزار و 293 کەس شەھیدبوون و شەش ھەزار و 417 کەس رفێندران، 68 مەزاری ئێزدییەکانیش تەقێندراونەتەوەو زیاتر لە سێ ھەزار کەسیش لە دەستی داعش رزگارکراون.

پ: چ.ع

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure