پۆسته‌كه‌ى حه‌لبوسى له‌ مه‌ترسیدایه‌

هەواڵ / عێراق :: 15/05/2019‌ :: 218‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

له‌ چه‌ند رۆژى رابوردوودا ماڵى سوننه‌ی عێراق په‌رته‌وازه‌یى و جیابوونه‌وه‌ى تێكه‌وت، هاوپه‌یمانى میحوه‌ر كه‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌ پشكى ئه‌وان بوو، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ركردنى حه‌لبوسى راگه‌یاند، له‌ به‌رامبه‌ردا حه‌لبوسى هاوپه‌یمانییه‌كى نوێى به‌ناوى هێزه‌ نیشتمانییه‌كانه‌وه‌ راگه‌یاند، سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسیش رایده‌گه‌یه‌نێت: پێگه‌ و پۆسته‌كه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌ مه‌ترسیدایه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ لادانى حه‌لبوسى له‌ پۆسته‌كه‌ى، هه‌وڵه‌كه‌ش زیاتر له‌ناو پێكهاته‌ى سوننه‌وه‌یه‌، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى ئیئتلافى میحوه‌رى نیشتمانى هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ پێى باش نه‌بوو دواڕۆژ ناوى بڵاوبكاته‌وه‌، جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ى: تا ئه‌ندازه‌یه‌ك لادانى محه‌مه‌د حه‌لبوسى ئه‌سته‌مه‌، به‌ڵام سه‌رئێشه‌ و ده‌رده‌سه‌رى زۆرى بۆ دروستده‌بێت، هه‌روه‌ك ناكرێت نكۆڵى ئه‌وه‌ش بكه‌ین محه‌مه‌د حه‌لبوسى له‌و پۆسته‌دا وه‌ك سه‌رۆكى په‌رلەمانى عێراق هه‌ڕه‌شه‌شى له‌سه‌ره‌ بۆ لادانى.

پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure