ژەنەراڵێكی بریتانی: هەڕەشەكانی ئێران زیادیان نەكردووە

هەواڵ / جیهان :: 15/05/2019‌ :: 193‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ژەنەڕاڵێکی بریتانی رایدەگەیەنێت "هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر ئەوەی هەڕەشەی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادی کردبێت".


بەپێی هەواڵێکی سایتی (کۆمندریمس) ژەنەڕاڵ کریس گیکا، لەڕێگەی پەیوەندییەکی ڤیدیۆییەوە لە بەغداوە رایگەیاندووە: "بەهۆی ئەو کەشەی کە تێیداین، بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان چاودێری دۆخەکە دەکەین، ئەگەر ئاستی هەڕەشەکان بەرز بێتەوە، ئێمەش ئاستی بەرگرییەکانمان لەسەر ئەو بنەمایە زیاد دەکەین".

ئەو ژەنەراڵە بریتانییە دەشڵێت: "هیچ هێمایەک نییە بۆ زیادبوونی هەڕەشەکانی ئەو گروپە چەکدارانەی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا".

دوای چەند کاتژمێرێک لەو لێدوانە، فەرماندیی ناوەندی سوپای ئەمریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تیایدا ئەوەی خستەڕوو: هەواڵگرییەکانی ئەمریکا توانیویانە چەند هەڕەشەیەکی سەلمێنراو دیاری بکەن لەلایەن ئەو هێزانەی کە ئێران پشتیوانییان دەکات لە سوریا و عێراق.

ئا: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure