عەبدولمەهدی: رێگە نادەین سەروەری خاکی عێراق پێشێلبکرێت

هەواڵ / عێراق :: 15/05/2019‌ :: 263‌ جار بینراوە

تاگ :: تورکیا

دواڕۆژ

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەشاری ئەنقەرە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوویەوە و دواتر هەردوولا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا و تیایدا جەختیان لە هەوڵەکان کردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا.


سەرەتا سەرۆکی تورکیا باسی لەوەکرد: دەمانەوێت قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا بگاتە 20 ملیار دۆلار.

وتیشی: "لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق پرسی داعش و پەکەکە و گروپی فەتحوڵا گولەنمان تاوتوێ کرد".

دواتر عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: "راستە قەبارەی بازرگانی نێوانمان نزیکە 20 ملیار دۆلارە، بەڵام دەمانەوێت زیاتر بێت و پەرەی پێ بدەین".

وتیشی: "ئێستا ئاسایشی عێراق جێگیرە و کاتێکیش ئەمە دەبێت هەموو بوارەکانی دیکە گەشە دەکەن".

ئەوەشی خستەڕوو: تورکیا لە رۆژگارە سەختەکاندا پشتیوانمان بوون و لەکاتی تەقینەوە و رووداوەکاندا، بریندارەکانمان رەوانەی تورکیا دەکرد بۆ چارەسەر".

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا: بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین لە خاکی عێراقەوە هێرش بکرێتە سەر تورکیا و سەروەرییەکەی ببەزێنرێت، هەروەها قبوڵیش ناکەین سەروەری عێراق پێشێلبکرێت.

باسی لەوەشکرد: هەر زیانێک بەر تورکیا بکەوێت زیانە لە عێراق و بەپێچەوانەیشەوە، بەرژەوەندی هەموو لایەکمان لەوەدایە ناوچەکە سەقامگیر بێت.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15ی ئایاری 2019 عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی حكومی سه‌ردانی توركیای كرد و چاوەڕێدەكرێت سێ رێككه‌وتن یه‌كلا بكاته‌وه‌ كه‌ دیارترینیان دۆسیه‌ی ئەو سكاڵایەیە كە تایبه‌تە به‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان‌.


ئا: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure