کەرکوک.. لەهێرشێکی داعشدا 4 ئەفسەر کوژران

هەواڵ / عێراق :: 15/05/2019‌ :: 116‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری


لەسنوری ناحیەی ریازی سەر بەقەزای حەویجە بەهۆی هێرشێکی چەکدارانی داعشەوە 4 ئەفسەری پۆلیسی ئیتیحادی کوژران.

سەرچاوەیەک لەپۆلیسی حەویجە بەدواڕۆژی راگەیاند "لەکاتژمێر 6ی ئێوارە چەکدارانی داعش هەلیان قۆستوەتەوە و هێرشیان کردوەتە سەر خاڵێکی پۆلیسی ئیتیحادی و 4 ئەفسەریان كوشتووە و دوو پۆلیسیش بریندارن".

وتیشی: "ئەفسەرەکانی پۆلیس سەر بەتیمی قەناس بەدەستن و بریتین لە رائید عەلی ئەبو درع، نەقیب موئەیەد، مولازم محەمەد و مولازم فیراس".

پێداچوونەوە و بڵاوكردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure