جیابوونەوە لەڕیزەكانی سەدر سەر هەڵدەدات

هەواڵ / عێراق :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 442‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

دوای ئەوەی موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر هۆشداری دایە ژمارەیەک لە ئەندامانی رەوتەکەی، کە پێویستە واز لە کاری بازرگانی حکومی بهێنن، کاردانەوەی سیاسی لەناو ئەو رەوتە سەریهەڵدا و درزی تێکەوت، بەوەش ئەگەری جیابوونەوەی ئەندامانی ئەو رەوتە خەریکە سەرهەڵدەدات.


لاپەرەی ساڵح محەمەد ئەلعێراقی لە فەیسبوک، کە وا تەماشا دەکرێت کە گوزارشت لە سەدرییەکان بکات، لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە تەنها ٤ یاریدەدەری موقتەدا سەدر لە دەوری ماون و ئەوانی دیکەش یان وازیان هێناوە، یان دەرکراون، ناوی ئەو چوار کەسەش بریتین لە: موستەفی ئەلیەعقوبی، شێخ مەحمود ئەلجیاشی، شێخ حەسەن ئەلعەزاری و شێخ وەلید ئەلکریماوی.

ناوبراوا ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە موقتەدا سەدر وتویەتی: "من کازم ئەلعیساوی برام سەرپشک کردووە کە یان من یان بازرگانییەکەی هەڵبژێرێت و ماوەی 3 رۆژم بۆ داناوە تاکو خۆی یەکلابکاتەوە، ناوبراو-یش یەکێکە لە سەرکردەکانی سەرایا ئەلسەلام و یاریدەدەری پێشووی جیهادی رەوتەکەیە".

وتیشی: "موقتەدا سەدر هەموو جۆرە هاوکارییەکی دەرەکی رەتکردۆتەوە و داوای لەهەموووان کردووە کە واز لە کاری بازرگانی حکومی نایاسایی و یاساییش بهێنن بەهەموو شێوازەکانی و ناوبراو لە توانایدایە کە بە زەبری چەک و هێز رووبەرووی گەندەڵکاران بێتەوە، بەڵام ئەو بە هێمنی بیر دەکاتەوە و هۆشداری داوەتە هەمووان کە بەدەنگ شەقامەوە بێن و داواکاری هاونیشتمان پشتگوێنەخەن.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
بڵاوكردنەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure