هۆشدارى ده‌درێته‌ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى كوردستان له‌باره‌ى ئه‌م خۆراكه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 15/05/2019‌ :: 26666‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سەنگین خۆشناو

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكاتەوە، بەهیچ شێوەیەك هێلكەی بەرهەمی خۆماڵی یان هاوردە نەكڕن، تا لە مۆری بەرواری بەرهەمهێنان و بەسەرچوونی دڵنیا نەبن.

ماجید دەباغ، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ بە دواڕۆژی راگەیاند: "پێویستە هاووڵاتیان دڵنیا ببنەوە لەو بەروارەی لەسەر هێلکەی خۆماڵی و هاوردە هەیە، بۆئەوەی دووچاری زیان نەبن، چونکە مۆری سەر هێلکەش دەستکاری دەکرێت".

وتیشى: "داوامان لە خاوەن كێڵگەكانی پەلەوەر و بازرگانەكان كردووە هیچ هێلكەیەك نەخەنە بازاڕەوە ئەگەر مۆری لێ نەدرابێت، چونكە گومان دروستدەكات دەربارەی جۆر و سەلامەتی هێلكەكە و دواجار كاریگەریی دەبێت له‌سەر تەندروستی هاووڵاتیان".

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure