منداڵێكى ته‌مه‌ن دوو ساڵ به‌ روداوێكى دڵته‌زێن گیانی له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 15/05/2019‌ :: 2823‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ى ئایار، له‌ شارى كه‌لار ئۆتۆمبێلێك منداڵێكى ته‌مه‌ن دوو ساڵ ده‌شێلێت و دواى برینداربوونى له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانى له‌ده‌ستدا. 


كارزان مه‌جید، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى هاتوچۆى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "ئێوارەی ئه‌مڕۆ له‌کەلار ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی شێلا و برینداریكرد، دواى گه‌یاندنى به‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌به‌ر سه‌ختى برینه‌كه‌ى گیانى له‌ ده‌ستدا".

وتیشى: "منداڵه‌كه‌ ناوى (دێرین عه‌بدولڕه‌حمان)ه‌، له‌ ره‌گه‌زى نێره‌ و ته‌مه‌نى دوو ساڵه‌".

به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى هاتوچۆى گه‌رمیان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "دوو ئۆتۆمبێل تێوه‌گلاون له‌و رووداوه‌، شۆفێرى یه‌كێكیان ده‌ستبه‌سه‌ره‌ و بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه‌ كام له‌و ئۆتۆمبیلانه‌ له‌ منداڵه‌كه‌ى داوه‌". 

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure