فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی باڵای عێراق كۆچی دواییكرد

هەواڵ / عێراق :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 4844‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25ی ئایاری 2019، وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆچی دوایی فه‌ریق روكنی خانه‌نشین مزهه‌ر عه‌زاوی راگه‌یاند، كه‌سوكاره‌كه‌شی باس له‌ هۆكاری مردنه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.


فه‌ریق روكن مزهه‌ر عه‌زاوی فه‌رمانده‌ی پێشووی ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای دیاله‌ بووه‌، به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وەی وڵات گیانی له‌ده‌ستداوه‌.
عه‌بدلوخالق عه‌زاوی په‌رله‌مانتاری پارێزگای دیاله‌ و ئه‌ندامی لیژنەی‌ ئاسایش و به‌رگری به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: فه‌ریق روكن مزهه‌ر عه‌زاوی به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه‌ له‌ لوبنان كۆچی دوایی كرد.
ئاشكراشیكرد: ناوبراو نه‌خۆشی درێژخایه‌نی نه‌بوو، ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی قه‌سته‌ره‌ی دڵ رۆیشته‌ وڵاتی لوبنان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به‌ نه‌خۆشخانه‌ پێش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری كۆچی دوایی كردووه‌.
وتیشی: "سبه‌ینێ نیوه‌ڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی له‌ لوبنانه‌وه‌ ده‌گاته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و دواتریش ده‌هێنرێته‌وه‌ بۆ دیاله"‌.
پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure