هاوڵاتیه‌ك له‌ خورماتوو كوژرا

هەواڵ / کوردستان :: 15/05/2019‌ :: 194‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

ئه‌مڕۆ له‌ سنوورى خورماتوو له‌لایه‌ن دوو چه‌كداره‌وه‌ هاوڵاتیەکی كورد كوژرا و به‌ وته‌ى پۆلیس رووداوه‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ هه‌یه‌.


حوسێن عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى خورماتوو (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15ى ئایارى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ سنورى ناحیه‌ى سلێمان به‌گ له‌ نێو كارگه‌یه‌كى بلۆك دوو چه‌كدار كه‌ ماتۆرسكیلێكیان پێبووه‌ ده‌ستڕێژى گوله‌یان له‌ هاووڵاتییه‌كى كورد كرد و ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ ده‌ستداوه‌. 

وتیشى: "به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كان كوشتنى ئه‌و هاووڵاتییه‌ په‌یوه‌ندى به‌ كێشه‌ى نێوان ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌وه‌ هه‌یه‌، پێشتر ئه‌مانیش كه‌سێكیان له‌وان كوشتووه‌ و له‌سه‌ر تاوانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆش كه‌سوكارى كوژراوه‌كه‌ سكاڵایان له‌سه‌ر سێ كه‌س تۆماركردووه‌".

كوژراوه‌كه‌ ته‌مه‌نى 50 ساڵه‌ و دانیشتووى خورماتووه‌.



پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف 

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure